بەغداد بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی دا

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاردرا بە خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

ئەمە لەکاتێکدایە، پرسی مووچە لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا نەبوو، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا باسکراوە.

بڕیارەکە تەنیا بۆ مووچەی مانگی شەشە و ئێستا بەغداد، چاوەڕوانی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی ئەو مانگەیە کە حکومەتی هەرێم رادەستی بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا هەڕەشەری بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کەسێک کردووە و داوای پارەی لێکردووە

کەسێک لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکرا کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە هاوڵاتییەک کردووە و لەبەرامبەردا داوای پارەی لێکردووە. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share