(ڤیدیۆ) لایپزیک یاریی لوتکه‌ی له‌ دۆرتمۆند برده‌وه‌

یانه‌ی لایپزیک ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 11ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر بوروسیا دۆرتمۆند ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی لایپزیک کۆتاییهات.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 11ی خولی پله‌ یه‌کی ئه‌ڵمانیا، یانه‌ی لایپزیک له‌ ڕێدبوڵ ئارینا میوانداریی یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆندی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی یانه‌ی خانه‌خوێ کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی لایپزیک له‌ خوله‌که‌کانی 29، 68 له‌لایه‌ن کریستۆفه‌ر نکونکو و یوسف پوڵسنه‌وه‌ تۆمارکران، تاکه‌ گۆڵه‌که‌ی ڤێستیڤالینیش له‌ خوله‌کی 52 له‌لایه‌ن مارکۆ ڕۆیسه‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌که‌، لایپزیک به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 18 خاڵ له‌ هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی ئه‌ڵمانیاوه‌ به‌شێوه‌یه‌کی کاتی بۆ پله‌ی پێنجه‌م سه‌رکه‌وت، هه‌روه‌ها یانه‌ی دۆرتمۆند سه‌ره‌ڕای دۆڕاندن، به‌ڵام به‌ 24 خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی دووه‌مدا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس له‌ دواین ساتدا فیۆرنتینای کوتا به‌زه‌ویدا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید دێربیی بچوکی مه‌دریدی برده‌وه‌ و له‌ لوتکه‌دا جێگیربوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆچی پیکێ توڕه‌یه‌؟ چاڤی پشتگوێی خستووه‌ و لاپۆرتا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ناکات

به‌رگریکاری ئه‌زموونداری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، جێرارد پیکێ له‌م وه‌رزه‌دا له‌لایه‌ن چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنه‌ره‌وه‌ پشتگوێخراوه‌، ئه‌وه‌ش یاریزانه‌که‌ی دڵگران کردووه‌. به‌پێی…
Total
0
Share