ئیماراتییەکان ترسیان لە ڕۆیشتنی گواردیۆلا نییە و جێگرەوەی ئامادەیە

سەرچاوەکانی هەواڵ لە بەریتانیا ئاماژە بە هەوڵەکانی ئیدارەی مانچستەر سیتی دەکەن، بۆ دابینکردنی جێگرەوەی پێپ گواردیۆلا لە حاڵەتی کۆتاییهاتنی بۆندەکەی.

“The Transfer Podcast” بڵاویکردووەتەوە، گرێبەستی واژووکراوی گواردیۆلا لەگەڵ سیتیزن لە هاوینی 2023 کۆتاییدێت، ڕاهێنەرەکە هیچ ئاماژەیەکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەکردووە، بۆیە هەوڵەکانیان بە ئاراستەی ڕاهێنەرێکی دیکە دەستپێکردووە.

بەپێی زانیارییەکان، خاوەنداریەتیی ئیماراتی سیتی لەگەڵ برێندان ڕۆجەرزی ڕاهێنەری یانەی لیستەر سیتی دەستیان بە دانوستاندن کردووە، ڕاهێنەرەکەیان ئاگادارکردووەتەوە، کە لەدوای گواردیۆلا پۆستی ڕاهێنەری مان سیتی پێدەبەخشرێت.

بڕیندان ڕۆجەرز تاوەکو هاوینی 2025 بۆندی لەگەڵ لیستەر واژووکردووە، بە چەندین یانەی دیکەی وەک نیوکاسڵ و مانچستەر یونایتدەوە بەستراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بەلجیکا بە سێ گۆڵ ڕوسیای تێپەڕاند و پەیامی ئاڕاستەی گەورەکانی دیکە کرد

ئەمشەو، شەممە، هەڵبژاردەی بەلجیکا یەکەم ڕوبەڕوبوونەوەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020ی بەرامبەر ڕوسیا ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد. لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی…
Total
0
Share