یاریزانەكانی یانەی سەد ماڵئاواییان لە چاڤی كردووە و راهێنەرە ئیسپانییەكەش ئامادەكاری بۆ چون بۆ ریزەكانی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی دەكات.
گفتوگۆكان بۆ گواستنەوەی چاڤی لە سەددەوە بۆ بەرشلۆنە لەنێوان ئیدارەی هەردوو یانەكە دەستی پێكردووە.
// بارودۆخەكەم بۆ ئیدارە جێهێشتووە بۆ گفتوگۆكردن و ڕای خۆمم پێوتوون
// من بە پەرۆشم بۆ گەڕانەوە بۆ بەرشلۆنە و هیوادارم ئەوە ڕووبدات
// هەر ڕاهێنەرێك كە دەچێت بۆ بەرشلۆنە پێویستە ڕۆحییەت بگەڕێنێتەوە
// ڕووداوێكی خۆش دەبێت بگەڕێمەوە بۆ بەرشلۆنە
// دۆخەكە باشە و من گەشبینم، دەمەوێت بگەڕێمەوە ماڵەكەی خۆم، خوانێكم هەیە لەگەڵ ئیدارەی سەد و ئیدارەی بەرشلۆنە، هیوادارم بارودۆخەكە باش بڕوات
// چەند ڕۆژێكە لە گفتوگۆدام لەگەڵ ئیدارەی بەرشلۆنە و هەموو شتێك ئامادەیە