هێنری بۆ مباپێ: لە یانەکەت گرنگتر نیت

تێری هێنریی ئەستێرەی دێرینی فەرەنسا و یانەی ئارسیناڵ ڕەخنەی توند ئاراستەی کیلیان مباپێی هاونیشتمانی دەکات.

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بێزاربوونی کیلیان مباپێ لە یانەی پاریس سان جێرمان و هەوڵەکانی بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی ڕیاڵ مەدرید، تێری هێنری هاونیشتمانی هێرشێکی توندی کردە سەر.

ئاسکەکەی فەرەنسا بە تۆڕی “سی بی ئێس”ی ڕاگەیاندووە، “کەس حەز ناکات سەرنج بخرێتە سەر لایەنە لاوازەکانی لە یاریکردندا، بەرژەوەندیی یانەش لە هەر یاریزانێک گرنگترە.”

هەروەها دەڵێت، “نازانم لە پاریس ئەوەیان بۆ مباپێ ڕوونکردووەتەوە، کە یانەکە لە هەموو شتێک گەورەترە؟ یان وایانلێکردووە هەست بکات لە یانەکەی گەورەترە.”

هێنری نموونە بە خۆی دەهێنێتەوە و دەڵێت، “گرنگترین شت ئەوەیە، کە ڕاهێنەر فەرمانی کرد کارێک بکەیت، دەبێت بیکەیت، لە بەرشلۆنە حەزم بە یاریکردن نەبوو لە باڵەکانەوە، بەڵام لەبەر بەرژەوەندیی یانەکەم ئەو کارەم کرد.”

بابەتی پێشتر

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

چێڵسی بازاڕی گواستنەوەکان دەهەژێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share