ڕۆناڵدۆ.. پادشای ژمارە پێوانەییەكان

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ سەرەڕای هەڵكشانی تەمەنی، بەڵام لە تۆماركردنی ژمارە پێوانەییەكان بەردەوامە.

ڕۆناڵدۆ بەرامبەر ئەتلەنتا دوو گۆڵی تۆماركرد و دووجار یانەكەی لە شكست ڕزگاركرد.

بەوەش ڕۆناڵدۆ ژمارەی گۆڵەكانی لە خولی یانە پاڵەوانەكان بۆ 139 گۆڵ بەرزكردەوە، كە ئەوەش ژمارەی پێوانەییە.

هەروەها هەر خۆشی لەو پاڵەوانێتییە خاوەنی زۆرترین ئەسیست و دروستكردنی زۆرترین هەلی گۆڵە.

دوای یارییەكە كریستیانۆ ڕایگەیاند: “ئێمە كۆڵ نادەین، متمانەمان بەخۆمانە و ئەنجامێكی باشمان بەرامبەر ئەتلەنتا بەدەستهێناوە”.

 وتیشی:”پێویستە لە گەشەكردن بەردەوام بین، دەبێت زیاتر لە یەكتر تێبگەین، هێشتا كات لەبەردەممان ماوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانمان”.

ڕۆناڵدۆ لە چامپیۆنز لیگ

180 یاری

139 گۆڵ

181 ڕۆڵ لە گۆڵدا

5 نازناوی پاڵەوانێتییەكە

خاوەنی زۆرترین گۆڵ لە پاڵەوانێتییەكە

خاوەنی زۆرترین ئەسیست لە پاڵەوانێتییەكە

خاوەنی زۆرترین یاری لە پاڵەوانێتییەكە

زۆرترین گۆڵ لە قۆناغەكانی هەشت و چوار و یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگ

بابەتی پێشتر

فاتی گۆڵ و بردنەوەكەی پێشكەشی كێ كرد؟

بابەتی دواتر

ڕوسیا و چین بەشێك نین لە ڕێككەوتنەكە<br>لە لوتكەی گلاسكۆ 100 وڵات لەسەر كەمكردنەوەی دەردانی میسان ڕێككەوتن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یوڤانتۆس پاداشتی کیلینی دەداتەوە

یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی بڕیاریداوە بۆندی جۆرجیۆ کیلینی بەرگریکاری یانە بۆ وەرزێکی دیکەش نوێبکاتەوە. سەرچاوەکانی ئیتاڵیا لە زاری فابریزیۆ…
Total
0
Share