وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایدەگەیەنێت، ئیداره‌ی نوێی ئەمریكا بە سەرۆكایەتیی جۆ بایدن ناخوازێت كۆتایی به مانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازیی وڵاتەکەی بهێنێت له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
جۆی هود، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست ڕایگه‌یاندووە، ئەمریكا دووپاتیدەكاتەوە هاوبه‌شه‌كانی له بواری ئاسایش‌دا وه‌ك خۆیان ده‌مێننه، ئه‌وه‌شی دەبارەی كشانەوەی ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌وترێت، زانیاریی چه‌واشه‌كارانه‌یه.
هود جەختی لەوەكردەوە، بوونی سه‌ربازیی ئەمریكا له ناوچه‌كه‌دا زیاتر له 70 ساڵه ده‌سته‌به‌ره و “ئه‌و واقیعه گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌ت”، دووپاتیكردەوە، ئه‌مریكا پابه‌نده به پاراستنی ئازادیی بازرگانی و كه‌شتیوانی و ڕێگه به هیچ تێكچونێك له ڕه‌وشی ئابوریی ئه‌مریكا و جیهان نادات.
بۆیە بەرپرسە ئەمریكییەكە مكوڕ بوو لەسەر ئەوەی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ده‌مێنێته‌وه بۆ ڕاهێنانی هاوبه‌شه‌كانی، هەروەها خۆیشی له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی نوێی ناوچه‌كه و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له ئارادان ده‌گونجێنێت.