تورکیا لە ماوەی هەفتەیەکدا 1400 کۆچبەری نایاسایی دیپۆرت کردووەتەوە

دەسەڵاتدارانی تورکیا لە ماوەی یەک هەفتەدا هەزار و 390 کۆچبەری نایاساییان دیپۆرتی وڵاتەکانی خۆیان کردووەتەوە.

ئیدارەی کۆچی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لە ماوەی یەک هەفتەدا هەزار و 534 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکراون و لەو ژمارەیەش هەزار و 390 کەسیان دیپۆرت کراونەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کۆچبەرەکان لە هەڵگرانی رەگەزنامەی ئەفغانی و پاکستانی بوون، بەنیازبوون لە رێگەی تورکیاوە روو لە وڵاتانی ئەوروپا بکەن”.

 

ئاشکراشیکرد، “لە ماوەی ساڵی رابردوودا تا ئێستا 35 هەزار و 131 هەزار کۆچبەری نایاسایی لە تورکیاوە دیپۆرت کراونەتەوە”.

 

بابەتی پێشتر

کەسێک لەلایەن برا بچوکەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: خێرایی با زیاددەکات و تۆز و خۆڵ بەرزدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share