گەورە باهۆزێكی 2020 بەرەو فلیپین بەڕێوەیە

لە تەنها ڕۆژێكدا بووە گەورەترین باهۆزی ئەمساڵ

لەماوەی تەنها ڕۆژێكدا لە باهۆزێكی ئاساییەوە لە زەریای هێمن گۆڕدرا بۆ گەورەترین باهۆزی ئەمساڵ و چاوەڕوان دەكرێت سبەی یەكشەممە بگاتە فلیپین، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی واشنتن پۆست-ی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە.

خێرایی بای باهۆزی (گۆنی) لە ڕۆژئاوای زەریای هێمن لە 100 میل لە كاتژمێرێكدا نزیكبوەوە بۆ 180 میل لە كاتژمێرێكدا لەنێوان پێنجشەممە و هەینیی ڕابردوو، بەپێی ئامارەكانی سەنتەری گەردەلول لە پیرل هاربۆر.

پاش تێپەڕاندنی خێرایی 150 میل لە كاتژمێرێكدا، باهۆزەكە خرایە لیستی بەهێزترینەوە، كە یەكسانە بە باهۆزێكی بەهێز لە ئاستی چوار لە زەریای ئەتڵەسی، بەڵام خێرایی باهۆزەكە ئەو پلەیەشی تێپەڕاند و بەوەش چووە ئاستی پێنج لەڕووی هێزەوە.

هۆكاری زیادبوونی خێراییەكەی دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای ئاوەكان بە نزیكەی یەك تا 1.5 پلەی سەدی، ئەمەش بەهۆی گۆڕینی ئاووهەوا كە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەریاكان لەسەر ئاستی جیهان.

لای خۆیەوە سەنتەری هۆشداری لە باهۆزە هاوبەشەكان لە پیرل هاربۆر، باهۆزەكە بە زۆر بەهێز ناوبرد، وێنەی مانگە دەستكردەكانیش هەمان بۆچوونیان پشتڕاستكردەوە.

لای خۆیانەوە شارەزایانی كەشناسی لە فلیپین كە باهۆزەكەیان ناوناوە (ڕۆڵی) ڕایانگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە دەبێتە هۆی بارانی بەخور، كە ئەمەش ئەگەری ڕودانی لافاو و داڕمانی زەوی.

چاوەڕوانیش دەكرێت گوڕی باهۆزەكە لەو وڵاتە ڕۆژی چوارشەممە ئاسایی ببێتەوە.

بابەتی پێشتر

سوپا و حەشد زانیاری دژ بەیەك دەربارەی تەقینەوەكەی موسەننا بڵاودەكەنەوە

بابەتی دواتر

گەنجێکی کورد لە ڕێگەی ئەوروپا گیانی لە دەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بەرزبووەوە و یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە سەروو 111 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت. بەیانی…
Total
0
Share