پارێزگاری هەولێر ئاماری ئەو خێزان، ماڵ و ئۆتۆمبێلانەی ئاشكراكرد كە بەهۆی لافاوی شارەكەوە زیانیان بەركەوتووە.
نووسینگەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕاگەیەندراوێكی دەربارەی زیانەکانى لافاوەکەى ڕۆژی شەممەی شارەكە بڵاوكردەوە و دەڵێت، لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیى ڕووبەڕووبوونەوەى قەیرانەکانى پارێزگا، بەرگریى شارستانى، دەزگاى خێرخوازیى بارزانى، لقى هەولێرى کۆمەڵەى مانگى سوورى عێراقی پێکهێنرا بۆ زانین و دەرخستنى ڕێژەى ئەو زیانانەى بەهۆى لافاوەکەوە بەر هاوڵاتییان کەوتوون.
ڕوونیشیدەكاتەوە، زیانەكان بەمجۆرەن:
یەکەم: 500 خێزان، ناوماڵ و کەلوپەلەکانیان بەتەواوەتی لهناوچوون.
دووهم: 130 ئۆتومبێل بەر لافاو کەوت و لەکارکەوتوون.
سێیەم: 127 خانوو زیانیان بەرکەوت.
چوارەم: 2 قوتابخانە و چەند پڕۆژەیەکى دروستکردنى شەقام و تۆڕەکانى کارەبا و ئاو و ئاوەڕۆکان زیانی زۆریان بەرکەوتووە.
لافاوەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە.