بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە پێنج رووداوی هاتوچۆدا سیانیان شۆفێری ماتۆڕسکیلن و بەشی زۆر رووداوەکانیان سەختن.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، “لە هەموو پێنج رووداوێک سێ بۆ چواریان ماتۆڕن، چونکە لە ترافیکلایتەکاندا پابەندنابن بە رێنماییەکانی هاتوچۆوە”.
وتیشی، “بەشی زۆری ئەو ماتۆڕسوارانەی تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبن، دەبرێنە بەشی چاودێری چڕ و دۆخ و حاڵەتەکانیان سەخت و ئاڵۆزە”.