پاریس تاوتوێی هەڵوەشاندنەوەی بۆندی ڕامۆس دەکات

بەڕێوەبەرانی یانەی پاریس سان جێرمان لەدوورکەوتنەوەی درێژخایەنی سێرجیۆ ڕامۆس بێزاربوون، کەوتوونەتە بیرکردنەوە لە هەڵوەشاندنەوەی بۆندەکەی.

ڕۆژنامەی “لی پاریزیان”ی فەرەنسی لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی پاریس سان جێرمانەوە ئاشکرایکردووە، بەڕێوەبەرانی یانە فەرەنسییەکە بێهیوابوون لە گەڕانەوەی سێرجیۆ ڕامۆس و سوودگەیاندنی بە یانەکە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

لەکاتێکدا یانەکە خاوەنی مارکینیۆس، کیمپێمبی و کیرەر-ە و هەریەکێک لەو یاریزانانە باشترین ئاستیان پێشکەشکردووە، ڕامۆس بەهۆی پێکانەوە نەیتوانیوە کێبڕکێیان بکات، تەنانەت لە یەک ڕووبەڕووبوونەوەشدا بەشدارینەکردووە، سەرەڕای ئەوەی بۆ ماوەی دوو وەرز بۆندی واژووکردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، ئیدارەی “پی ئێس جی” تاوتوێی هەڵوەشاندنەوەی بۆندی بەرگریکارە ئیسپانییەکەیان کردووە، ئەگەربێتو لە ماوەی داهاتوودا بەوپەڕی توانا جەستەییەکانییەوە نەگەڕێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خزێره‌ په‌یامێکی ئاڕاسته‌ی پێرلۆ کرد و له‌گه‌ڵ دوو ڕاهێنه‌ری دیکه‌ش له‌سه‌رهێڵه‌

یاریزانی ئه‌ڵمانی، سامی خزیره‌ خه‌ون به‌ خولی ئینگلیزییه‌وه‌ ده‌بینێت و له‌ گواستنه‌وه‌کانی زستانی 2021 ئاماده‌نییه‌ یانه‌ی یوڤانتۆس به‌جێبهێڵێت.…
Total
0
Share