عێراق: بەمنزیكانە دۆسیەی ئاو لەگەڵ توركیا یەكلایی دەكەینەوە

وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەیەكی نزیكدا دۆسیەی ئاو لەگەڵ توركیا یەكلایی دەكەینەوە.

مەهدی ڕەشید حەمدانی، وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، دۆسیەی دانوستانەكان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ سەبارەت بە پشكی ئاوی عێراق، زیاتر لە 35 ساڵە بەردەوامە و متمانەمان هەیە بەوەی بەمنزیكانە دۆسیەی ئاو لەگەڵ توركیا یەكلایی بكەینەوە.

حەمدانی، لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق وتیشی، “عێراق و توركیا خواستی سیاسیی و ڕاستەقینەیان هەیە بۆ یەكلاییكردنەوەی دۆسیەی ئاو”.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا نێردەی تایبەتی خۆی بە ئامانجی یەكلاییكردنەوەی دۆسیەی ئاو ناردبووە عێراق، ئێستاش لای خۆمانەوە لە ئەنجومەنی وەزیران بەردەوامین لە ئامادەكردنی ڕەشنووسی پرۆتۆكۆلێک بە ئامانجی دیاریكردنی پشكی ئاوی خۆمان لە ڕووباری دیجلە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق لە وڵاتانی عەرەبی یەکەم و لە جیهاندا 25ەمین وڵاتە لە بوونی ڕێڕەوی ئاوی ناوخۆیی  بۆ بەکارهێنان

دامەزراوەی GFPی جیهانیی لە ڕیزبەندییەکیدا کە لەمساڵد بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاند، عێراق لەسەر ئاستی جیهان 25ەمین وڵات و لەوڵاتانی عەرەبی…
زیاتر ببینە

رێباز حەملان: حکومەتی هەرێم مانگانە پێویستی بە 160 ملیار دینارە بۆئەوەی خۆی بەڕێوەببات

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم ئەگەر هیچ خەرجییەکیشی نەبێت، مانگانە پێویستی بە 160 ملیار دینارە…
Total
0
Share