ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران بازنەی هەڵبژاردنی كەركوك یەكلادەكاتەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە و بڕگەی یەكەمی دانیشتنەكەش تایبەت دەبێت بە تەواوكردنی بازنەی هەڵبژاردنی پارێزگای كەركوك.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی تشرینی یەكەم بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە 17ی خۆی ئاشكراكرد كە بڕیارە كاتژمێر 5ی ئێوارە بەڕێوەبچێت.

بەپێی كارنامەكە بڕگەی یەكەمی دانیشتنەكە تایبەت دەبێت بە تەواوكردنی بازنەكانی هەڵبژاردن لە هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان، كە تەنها یەكلاكردنەوەی كورسی و بازنەكانی پارێزگای كەركوك ماوەتەوە.

دوێنێ جەمال شكور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تائێستا لەسەر بازنەكانی كەركوك نەگەیشتووین بە ڕێككەوتن و لە ئامادەكارییداین بۆ ئەوەی سبەینێ لە كۆبوونەوەیەكدا یەكلایبكەینەوە.

دەربارەی كرۆكی كێشەی نێوان پێكهاتەكانیش وتی، “كەركوك كراوە بە سێ بازنەوە، پێشنیاری ئێمە ئەوەیە بازنەیەك كە زۆرینەی عەرەبە بكرێتە سێ كورسی، بازنەی دووەم كە زۆرینەی دانیشتووانەكەی كوردن بكرێتە پێنج كورسی و بازنەی دواهەمینیش كە دانیشتووانەكەی لە سەرجەم پێكهاتەكانی تیایە كراوەتە چوار كورسی”.

جەمال شوكر ڕوونیشیكردەوە، لە بەرامبەردا پێشنیاری لایەنی توركمانی ئەوەیە كە ناوچە كوردییەكە بكرێتە چوار كورسی و ناوچە تێكەڵەكە بكرێتە پێنج كورسی، كە ئەمەش نەگونجاوە چونكە دابەشكردنەكە پێویستە لەسەر بنەمای چڕی دانیشتووان بێت.

جگە لەو بڕگەیە دانیشتنەكەی پەرلەمان 11 بڕگەی دیكە لەخۆدەگرێت كە دیارترینیان تایبەت بە پڕۆژەیاسای یەكسانكردنی بڕوانامەكان و پلە زانستییەكان.

دوێنێ دانیشتنی ژمارە 16ی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە تاووتوێكردنی چەند یاسا و پرۆژەیەك بەڕێوەچوو.

بابەتی پێشتر

قەتەر داوای لێبوردن دەكات لەو گەشتیارانەی ناچار كراون 'پشكنینی ژنانە'یان بۆ بكرێت

بابەتی دواتر

سعودیە.. هەر تەندروستكارێك بە كۆرۆنا بمرێت خانەوادەكەی 133 هەزار دۆلار وەردەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شوان كەلاری: پێش جەژن هێزە ئەمنییەكان دوو مووچە وەردەگرن و فەرمانبەرانیش مووچەی مانگی پێنج

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە خەرجیی كرداری(ئینفاقی فیعلی)جیاكراوەتەوە و حكومەتی عێراق پابەندی ناردنی مووچە…
Total
0
Share