توخێل هێرشبەری دیکەی دەوێت

ڕاهێنەری ئەڵمانیی یانەی چێڵسی، تۆماس توخێل داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە لە گواستنەوەکانی زستانی 2022 هێرشبەرێکی دیکەی بۆ دابینبکەن.

ڕۆژنامەی “دەیلی ئێکسپرێس”ی بەریتانی نووسیویەتی، بوونی ڕۆمێلو لوکاکو و تیمۆ ڤێرنەر تەواوی کێشەکانی هێڵی هێرشبەری یانەی چێڵسی-یان چارەسەرنەکردووە، بەڵکو تۆماس توخێلی ڕاهێنەر ناچاربووە لەهەندێک لە ڕووبەڕووبوونەوەکاندا وەک هێرشبەر پشت بە کای هاڤێرتز ببەستێت، کە لەڕاستیدا لەپێگەی ناوەندی هێرشبەری یاریدەکات.

ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە جەختیکردووەتەوە، بەردەوامبوونی لوکاکو و ڤێرنەر بەوشێوە چڕەی ئێستا لە خولی ئینگلتەرا و یانە پاڵەوانەکان و جامەکانی دیکە، دووچاری پێکانی قورسیان دەکات.

چێڵسی لە میرکاتۆی ڕابردوو دەستبەرداری تامی ئەبراهام، ئۆلیڤێ جیرو و میچی باتشوای بوو، کە دەکرا لەم وەرزەدا وەک هێرشبەری یەدەگی سێیەم پشت بەتواناکانیان ببەسترێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕامۆس و مێسی بۆندی خه‌یاڵییان پێشکه‌شکراوه‌‌ و هه‌ڵوێستیان جیاوازه‌

یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی ئه‌وروپا چاویان بڕیوه‌ته‌ مێسی و ڕامۆس و له‌ گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی 2021 مشتومڕێکی به‌هێز له‌باره‌یانه‌وه‌ دروستده‌بێت. ڕۆژنامه‌نوسانی…
Total
0
Share