منداڵێکی تازە لەدایکبوو لە مزگەوتێکدا دۆزرایەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ منداڵێکی تازە لەدایکبوو، لە مزگەوتێکی ناحیەی چوارقوڕنە دۆزراوەتەوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی منداڵانە.

عەلی بابەکر، لێپرسراوی ئاسایشی چوارقوڕنە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “منداڵێکی تازە لەدایکبوو لەلایەن کاسبکارێکەوە لە مزگەوتێکدا دۆزراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن”.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، کاسبکارێک کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چووەتە مزگەوتێکی ناوبازاڕی چوارقوڕنە و لەوێ منداڵەکەی دۆزیوەتەوە کە بە پێچراوی لەوێدا دانراوە.

ئەو هاوڵاتییە ئاسایشی چوارقوڕنەی لە ڕووداوەکە ئاگادارکردووەتەوە و ئاسایش ئێستا لێکۆڵینەوە لە حاڵەتەکە دەکات و منداڵەکەش لە نەخۆشخانەی منداڵان لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت: سەرەتای ساڵی داهاتوو هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم بە وەکالەت رایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە دەستپێدەکاتەوە.…
Total
0
Share