فیلمی دارگوێز، بەبەشداریی پەیمان معادی لە هەرێمی کوردستان نمایشدەکرێت

بڕیارە ڕۆژی 4ی مانگی داهاتوو لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک، فیلمی دارگوێز نمایشبکرێت.

کۆمپانیای مەستی فیلم فیلمەکە نمایشدەکات و ڕایگەیاندووە، بەو کارەیان دەیانەوێت زیاتر مێژووی ژیانی پڕ لە کارەساتی کورد نیشانبدەن.

فیلمی دارگوێز، لە دەرهێنانی محەمەد حەسەن مەهدەوییانە و بەبەشداریی هەردوو ئەکتەری بەناوبانگی ئێران “پەیمان معادی و میهرانی مودیری” بەرهەمهێنراوە.

فیلمەکە هەوڵدەدات، ئەو تاوان و چەرمەسەرییانە نیشانبدات کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەکاتی شەڕی ئێران – عێراقدا بینیویانن، بەتایبەت کیمیاییبارانی شاری سەردەشت.

ڕەخنەگرانی بواری فیلم، پێیانوایە “دارگوێز” باشترینی دەرهێنەر “محەمەد حەسەن مەهدەوییان”ـە، تا ئیستاش لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فەجر لە تاران خەڵاتی باشترین دەرهێنەر و باشترین ئەکتەری بردووەتەوە.

هاوکات فیلمی “دارگوێز” یەکێک بووە لە کاندیدانی ئێران تا نوێنەرایەتیی ئەو وڵاتە بکات لە فێستیڤاڵی ئۆسکاری ئەمساڵ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەکانی سلێمانی لەبارەی پشووەوە سەرپشک دەکرێن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی لەبارەی پشووەوە، پەروەردەکانی سلێمانی سەرپشک دەکات. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هەروەک…
زیاتر ببینە

نوێنەرانی یەکێتی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ژمارەیەک داواکارییان جێگیرکرد

لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کە سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق ئامادەیبوون، نوێنەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارەیەک داواکارییان جێگیرکرد لەبارەی…
Total
0
Share