پێکدادانی چەکداری لەنێوان سوپای پاسداران و حزبێکی کوردیدا ڕوویداوە

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەنزیک شاری سەردەشت، پێکدادان لەنێوان سوپا و گروپێکی ئۆپۆزسیۆندا ڕوویداوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سوپای پاسداران، ئەو گروپە چەکدارە ویستویانە لە سنووری هەرێمی کوردستانەوە بچنە ناو ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، بەڵام ڕێگرییان لێکراوە.

تا ئێستا هیچ حزبێکی کوردی، لەبارەی ڕووداوەکەوە زانیاری نەخستووەتەڕوو.

لەکاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵی پێکدادانەکەدا لەلایەن میدیاکانی ئێرانەوە، باس لە کوژراو یان بریندار نەکراوە، تەنها باس لەوە دەکرێت ڕێگری لە جووڵەی چەکدارەکان کراوە.

پێکدادانەکە لە باکووری خۆرئاوای شاری سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویداوە، تا ئێستا ئاماری دروست و هاوسەنگ لەبارەی ڕووداوەکەوە بڵاونەکراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: بەراورد بە مانگی رەمەزانی ساڵانی پێشوو کەمترین سەرپێچی لە شوێنە گشتییەکان تۆمارکراوە

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، مانگی رەمەزانی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو کەمترین سەرپێچی تۆمارکراوە. ئاوات محەمەد قائیمقامی…
Total
0
Share