شارەوانیی سلێمانی سزای داربڕین ئاشکرادەکات

سە‌رۆكایە‌تیی شارە‌وانیی سلێمانی ڕایگەیاند، هەر هاوڵاتییەک بەهەر شێوازێک ببێتەهۆی بڕینەوە یان هەڵکەندنی دارێک، بەپێی تەمەنی دارەکە سزای پێبژاردنی بەسەردا دەسەپێندرێت.

بەپێی ئەو بڕیارانەی لەلایەن شارەوانیی سلێمانیەوە ئاشکراکراوە، شێوازەكانی بڕینەوەی دار و سزاكان پۆلێنكراون.

یەکەم: هەر هاوڵاتییەک دارێک بە ئەنقەست ببڕێتەوە بە مەبەستی پڕۆژەی بازرگانی، بەپێی تەمەنی دارەکە سزادەرێت، بۆهەر ساڵێک بڕی 350 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت.

دووەم: هەر هاوڵاتییەک بەمەبەستی سووتاندن یان بەکارهێنانی، دارێک ببڕێت و دارەکە لەشوێنێکی گشتیدا بێت وەک باخچە و پارکەکان، بە بڕی 150 هەزار دینار سزادەدرێت.

سێێەم: هەر درەختێک بۆ نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی هەر دامەرزاوەیەکی (بینای بازرگانی یان کارگە و خانوو) ببڕدرێتەوە، بەپێی تەمەنی دارەکە هەر ساڵێک بڕی 250 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت.

چوارەم: لەکاتی خۆپیاکێشانی ئۆتۆمبیل یان هەر هۆکارێکی دیکەی نەخوازراو دارێک ببڕێتەوە، بکەری ڕووداوەکە سزادەدرێت بەپێی تەمەنی دارەکە و بۆهەر ساڵێک 100 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: یەکێتی بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستەکانی حکومەت پڕۆژەیەکی پێشکەشی پارتی کردووە

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایکرد، بەمەبەستی رێککەوتن لەسەر پۆستەکانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکێتی پرۆژەیەکی پێشکەشی پارتیی کردووە و…
زیاتر ببینە

نەژاد عەبدوڵا: ڕێگە بە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن نادرێت ڕووماڵی تاقیکردنەوەکان بکەن

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، ڕایگەیاند، ڕێگە بە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن نادرێت ڕووماڵی تاقیکردنەوەکان بکەن. نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی…
Total
0
Share