حکومەتی پۆرتوگال بۆ جاری دووەم کریستیانۆ ئاگاداردەکاتەوە

کۆشکێکی بونیادنراوی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پۆرتوگال، بەهۆی زیادەڕەوییەوە کێشەی دروستکردووە.

بەهۆی زیادەڕەویکردن لە بونیادنانی کۆشکە نوێکەی لە ناوچەی جیریس، کە تێچووەکەی 2.7 ملیۆن دۆلارە، جارێکی دیکە دەسەڵاتی شارەوانیی حکومەتی پۆرتوگال، ڕەخنەی توند ئاراستەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، کریستیانۆ زیادەڕەویی کردووەتە سەر زەویی حکومەت و زیاد لەپێویست کۆشکەکەی گەورەکردووە، بەشێوەیەک کە بەشێکی ماڵە نوێکەی کەوتووەتە دەرەوەی زەویی دیاریکراو بۆی، بەم هۆیەوە هۆشداری بە یاریزانەکە دراوە تاوەکو کۆتایی مانگی ئازاری 2022 تەواوی ئەو زیادەڕەوییانە بڕوخێنێت.

لەو بارەیەوە بەڕێوەبەری شارەوانی ناوچەی مانوێل تیبۆ بە ماركای ڕاگەیاندووە، “ڕێگەمان پێدا کۆشکەکەی بونیادبنێت، بەڵام دوای ئەوە هاتووە لەدەرەوەی زەویی خۆی بینایکردووە، ئەوەش مایەی قبوڵکردن نییە و دەبێت بەپەلە چارەسەری دۆخەکە بکات”.

ئەوەش یەکەمینجار نییە لەلایەن شارەوانیی شاری لشبۆنەوە بەهۆی زیادەڕەوییەوە هۆشداری بە کریستیانۆ دەدرێت، بەڵکو لەپێشتردا هەمان ڕووداو لەو شارە ڕوویدا و یاریزانەکە ناچاربوو بەشێک لە کۆشکەکەی بڕوخێنێت و بەشەکەی دیکە دیزاین بکاتەوە.

بابەتی پێشتر

فەرەنسا.. هەوڵێكی كودەتا پووچەڵكرایەوە

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی لەگەڵ دەستورێکدایە بۆ هەرێم گەلپەسەند بێت و ڕای لایەنەکانی لەسەربێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share