پەرلەمانی ئەوروپا خولی سوپەر ڕەتدەکاتەوە

پەرلەمانی ئەوروپا ڕێکخستنی هەر خول و پاڵەوانێتییەک لەدەرەوەی چێوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕەتدەکاتەوە.

لەماوەی ڕابردوودا 12 یانەی گەورەی ئەوروپا بڕیاریاندا خولی سوپەری ئەوروپی سازبکەن، بەڵام دوای فشاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا)، نۆ لەو یانانە کشانەوە و تەنها یانەکانی ڕیاڵ مەدرید، بەرشلۆنە و یوڤانتۆس وەک دامەزرێنەرانی بیرۆکەی خولەکە مانەوە و تاوەکو ئێستا سوورن لەسەر بیرۆکەکەیان.

لەو بارەیەوە پەرلەمانی ئەوروپا کۆبوونەوەیەکی ڕێکخست و بەکۆی دەنگی 29 پەرلەمانتار بیرۆکەکە ڕەتکرایەوە، تەنها یەک پەرلەمانتار هاوڕابوو لەگەڵ سێ یانە گەورەکەدا و پەرلەمانتارێکیش ئامادەنەبوو دەنگبدات.

بڕیارە پەرلەمانی ئەوروپا لەکۆتاییەکانی مانگی تشرینی دووەم چەند بڕیارێک دەربکات، لەنێوانیاندا ڕەتکردنەوەی خولی سوپەری ئەوروپی، هەروەها تەرخانکردنی بودجەی زیاتر بۆ کەرتەکانی لاوان و یانە ناپڕۆفیشناڵەکان، هەروەها بەشداریپێکردنی ڕێژەیەکی دیاریکراوی کەمئەندامان لە پێگەی ئەندامێتی و سەرۆکایەتیی یانەکانی ئەوروپا بەگشتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤی و میلان یه‌کسانبوون و ڕیاڵ و پاریس له‌ کۆتا ساتدا گه‌ڕانه‌وه‌

له‌ چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی لالیگا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بردنه‌وه‌یه‌کی ئه‌سته‌می به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا تۆمارکرد، لوتکه‌ی نێوان یوڤانتۆس و میلانیش به‌یه‌کسانبوون…
Total
0
Share