ئەگەر هەیە سەرۆکی فیفا (1 تا 4) ساڵ زیندانی بکرێت

دادگای باڵای دادی بەرازیل لێکۆڵینەوە لە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان، جیانی ئینفانتینۆ دەکات و ئەگەرهەیە سزای قورسی بەسەردا بسەپێنرێت.

ڕۆژنامەی “لاناسیۆن” ئاشکرایکردووە، لە ڕابردوودا هەریەک لە داهێنەران پابلۆ سیلڤا و هاینی ئالیمانی سکاڵایان لەسەر فیفا تۆمارکردووە، تۆمەتی دزینی بیرۆکەی داهێنانیان خستووەتەپاڵ فیدراسیۆنەکە.

بەپێی سەرچاوەکە، دوو داهێنەرەکە داهێنەری “سپرا”ی دیاریکردنی شوێنکاری فاوڵ و لێدانە ڕاستەوخۆکانن، لە ساڵی 2014 ڕیککەوتنیان لەگەڵ خولیۆ گرۆندۆنا و جوسێف سیپ پلاتەر-ی سەرۆکی فیفا کردووە بەبڕی 40 ملیۆن دۆلار بۆ بەکارهێنانی داهێنانەکەیان لەمۆندیالی 2014، بەڵام ڕێککەوتنەکە جێبەجێنەکراوە.

لەئێستادا دادگای باڵای بەرازیل کەیسەکەی زیندووکردووەتەوە، جیانی ئینفانتینۆ تۆمەتبارە بە دزینی بیرۆکەکە و بەکارهێنانی لە مۆندیالی 2018ی ڕووسیا، سەرەڕای ئەوەی لەلایەن دادگاوە هۆشداریی پێدراوە.

لاناسیۆن نووسیویەتی، ئەگەر تۆمەتەکان بەسەر فیفا ساغببێتەوە، ناچاردەبن بڕی 100 ملیۆن دۆلار بە دوو داهێنەرەکە بدەن، هەروەها جیانی ئینفانتینۆ-ی سەرۆک ئەگەری زیندانیکردنی لەنێوان یەک بۆ چوار ساڵدا دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن میونشن به‌ گۆڵێک کۆمێرزبانک ئارینای به‌سه‌رکرده‌وه‌

یانه‌ی بایرن میونشن ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 24ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر ئینتراخت فرانکفۆرت ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی باڤارییه‌کان کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share