سلێمانی… بەنزینە 690 دینارییەكە لە چوار وێستگە دابەشدەكرێت

دابەشكردنی بەنزینەكەی عێراق لە سلێمانی بەردەوامە و ئەمڕۆ لە چوار وێستگە دابەشدەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆش دابەشكردنی ئەو بەنزینەی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دابینكراوە و لیتری بە 690 دینار دەفرۆشرێت بەردەوامە.

ڕۆژانە ئەو وێستگانەی بەنزینەكە دەفرۆشنەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكەوە دیاریدەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان دەڵێت، بۆ ئەمڕۆ هەریەك لە وێستگەكانی (مژده‌، هاى ماوه‌نتێن HM، هەڵەبجە گروپ و ئازادی) دیاریكراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵ: دەبێت سەرجەم سەربڕخانەکان مریشک بە ستیکەر و باڕکۆدەوە بخەنە بازاڕەوە

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی وەزارەتەکەی سەبارەت بە خستنەبازاڕی بەرهەمی سەربڕخانەکانی پەلەوەر بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،…
Total
0
Share