یانه‌ی بوروسیا مونشنگلادباخ به ئه‌نجامێکی گه‌وره به‌سه‌ر بایرن میونشندا سه‌رکه‌وت و له جامی ئه‌ڵمانیا کردییه ده‌ره‌وه.
ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه، له میانی یارییه‌کانی گه‌ڕی دووه‌می جامی ئه‌ڵمانیا (دی ئێف بی پوکاڵ)، یانه‌ی بوروسیا مونشنگلادباخ له بوروسیا پارک میوانداریی یانه‌ی بایرن میونشنی پاڵه‌وانی ئه‌ڵمانیای کرد، یارییه‌که به ئه‌نجامی پێنج گۆڵی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندیی یانه‌ی خانه‌خوێ کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی مونشنگلادباخ له خوله‌که‌کانی دوو، 15، 21، 51، 57 له‌لایه‌ن کوادیۆ کۆنێ، ڕامی بن سه‌بعینی (دوو گۆڵ)، بریل ئیمبۆلۆوه (دوو گۆڵ) تۆمارکران.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌که، بوروسیا مونشنگلادباخ بۆ قۆناغی 16ی جامی ئه‌ڵمانیا سه‌رکه‌وت، یانه‌ی بایرن میونشنی-ش چانسی چنینه‌وه‌ی ناسناوه‌که‌ی بۆ وه‌رزی 2021-2022 له‌ده‌ستدا.