دۆرتمۆند نرخی “گەوهەرەکە”ی بۆ لیڤەرپوڵ دیاریکرد

یانەی لیڤەرپوڵ خواستی لەسەر جودی بیلینگهام-ی ئەستێرەی هەڵكشاوی ئینگلتەرایە، یانەی بوروسیا دۆرتمۆند داوای نرخێکی خەیاڵیی لێدەکات.

بەپێی زانیاریی چەندین سەرچاوە، لەنێوانیاندا فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان، یانەی لیڤەرپوڵ خواستی لەسەر گواستنەوەی بیلینگهامە لە گواستنەوەکانی هاوینی 2022، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەییان دەربڕیوە لەگەڵ یانەی بوروسیا دۆرتمۆند دەست بە دانوستاندن بکەن.

بەپێی هەمان ئەو سەرچاوانە، ئیدارەی ڤێستیفالین داوای بڕی 101 ملیۆن یورۆ بەرامبەر گەوهەرەکەی ئینگلتەرا دەکەن، ئەو نرخەش مەحاڵە لە یەک وادەی گواستنەوەکاندا بۆ یەک یاریزان لەلایەن لیڤەرپوڵەوە پێشکەشبکرێت.

یانە زەردە زەبەلاحەکەی ئەڵمانیا لە پلانیدایە چەندین ساڵی دیکە بەردەوامی بە بیلینگهام بدات، تاوەکو ئەزموونی زیاتر وەردەگرێت و نرخەکەی بەرزتر دەبێتەوە، بۆیە لەئێستادا مکوڕن لەسەر بەردەوامبوونی لە خولی ئەڵمانیا و نرخی خەیاڵییان لەسەر ناوبراو داناوە.

بابەتی پێشتر

فراكسیۆنە ناڕازییەكان سوورن لەسەر داوای لێبووردنی خودی جەلال پەرێشان

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی چەند ڕێنماییەكی تایبەت بە شایستەكانی مامۆستایانی وانەبێژ دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشتەی یارییەکانی ئەمشەوی چامپیۆنزلیگ

ئەمشەو چوارشەممە، ڕووبەڕووبوونەوەکانی گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە و چەندین یاریی گرنگ ئەنجامدەدرێن.…
Total
0
Share