مباپێ خەونی ڕیاڵ مەدریدی زیندووکردەوە

کیلیان مباپێ خەونی یاریکردنی بۆ ڕیاڵ مەدرید لەبارنەبردووە و پەیامێک ئاراستەی مەدرید دەکات.

لە نوێترین چاوپێکەوتندا، کیلیان مباپێ بە “لو 10 سپۆرت”ی فەرەنسی ڕاگەیاندووە، کە پەیوەندی نەکردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە پەیوەندی بە هەستە نەتەوایەتییەکانییەوە هەبووە، دووپاتیشی کردووەتەوە، مەدرید بە ماڵی خۆی دەزانێت.

مباپێ دەڵێت، “کاتێک نزیکبووم لە مەدرید، ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی وڵاتەکەم پەیوەندی پێوەکردم، پێی وتم، دەمەوێت بمێنیتەوە، نامەوێت ئێستا بڕۆیت، تۆ بۆ وڵاتەکەمان گرنگیت، کاتی ئەوەت دەبێت بڕۆیت، بەڵام دەشکرێت ماوەیەکی زیاتر لە پاریس بەردەوام بیت، بێگومان کاتێک سەرۆکی وڵات بەم جۆرە داوایەکت ئاراستە دەکات، بابەتەکە گرنگە و ڕەتناکرێتەوە.”

لێدوانەکانی مباپێ بە ڕوونی دەریدەخەن، کە هێشتا خەونی یاریکردنی بۆ ڕیاڵ مەدرید لەبارنەبردووە، بەڵکو کاتی ئەوەی دەبێت بیر لەو هەنگاوەش بکاتەوە.

بابەتی پێشتر

مانی پاکیاو لە سعوودیەوە دەگەڕێتەوە

بابەتی دواتر

لە بازاڕی هەولێر ئاگرێك كەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کلۆپ چاوەڕوانی وەڵامی شێرەکەی مەغریبە

یۆرگن کلۆپ، ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی سوفیان ئەمرابتی مەغریبی کۆبوونەوەی کردووە، بەتایبەتیش پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ یاریزانەکەدا…
Total
0
Share