فەرمانبەرانی گرێبەست وادەی مانگرتنیان ڕاگەیاند

فەرمانبەرانی گرێبەست كۆتایی ئەم مانگەیان بۆ مانگرتن لە كارەكانیان و گردبوونەوەی ناڕەزایی دەستنیشانكرد و دەڵێن، تا نەکرێن بە فەرمانبەری هەمیشەیی ناچنەوەسەر ئەرکەکانیان.

نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست، لە ئاگادارینامەیەكدا ئەمڕۆ چوارشەممە داوایان لە هاوپیشەكانیان كرد مانبگرن و گردبوونەوە ڕێكبخەن.

لەو ئاگادارینامەیەدا كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە، نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست ڕایانگەیاندووە، “لەپێناو بەدەستهێنان و گەیشتن بە خەونی هەمیشەییمان و کۆتاییهێنان بەو ستەمەی لە ئێمەی گرێبەست دەکرێت، ڕۆژی یەک شەممە 31/10/2021 لە کاتژمێر 10:00ی بەیانییەوە دەستدەکەین بە مانگرتن و گردبوونەوە، تا ئەو کاتەی دەکرێین بە هەمیشەیی ناچینەوەسەر ئەرکەکانمان “.

ئاشكراشكراوە كە گردبوونەوەكان لە شار و قەزا و ناحیەكانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، كەلار، ڕانیە، قەڵادزێ، دوكان، سەیدسادق، شارەزوور و عەربەت ڕێكدەخرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی ئەوروپا نوێنەری خۆی بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕەوانە دەکات

لە وەڵامی داواکاریی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، یەکێتیی ئەوروپا بڕیاریدا بە ناردنی نوێنەری یەکێتییەکە بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان.…
Total
0
Share