ڕاپۆرتێکی نێودەوڵەتی: لەساڵی ڕابردوودا ئێران زیاتر لە 250 کەسی لەسێدارەداوە

ڕاپۆرتێکی نێودەوڵەتی ئاشکرایکردووە، تەنها لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 250 کەس لەلایەن دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەسێدارەدراون و لانیکەم چواریان منداڵ بوون.

جاوید ڕەحمان بڕیاردەری ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ لەبەردەم لیژنەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئەو تێکڕایەی ئێران لە سزای لەسێدارەداندا جێبەجێیکردووە “ئاگادارکردنەوەیەکی مەترسیدارە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 250 کەس لە ئێران لەسێدارەدراون و لانیکەم چواریان منداڵبوون، تەنها لەمساڵیشدا تائێستا 230 سزای لەسێدارەدان جێبەجێکراون و نۆ لەوانە ژن و یەکێکیان منداڵ بوون.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە، لەساڵی ڕابردوودا ئێران لە پلەی یەکەمی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە لە زۆرترین بڕیار و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەداندا.

جاوید ڕەحمان وتیشی، سەرەڕای زۆریی لەسێدارەدان لەو وڵاتە، بەگشتی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران “تائێستا تاریکە”.

ڕاپۆرتەکە باس لەوەدەکات، نیگەرانییەکان سەبارەت بەبڕیارەکانی لەسێدارەدان لە ئێران زۆر لایەنی هەیە، دیارترینیان ئەو بنەمایانەیە کە بڕیاری لەسێدارەدانەکەی لەسەر دەدرێت، کە بە “تۆمەتی ناڕوون و پەیوەستکردنی بە ئاسایشی نیشتمانی”یەوە دەردەکرێن.

ڕەخنە لە سیستمی دادوەریی وڵاتەکەش دەگرێت بەوەی خاوەنی “سیستمێکی دادوەریی شەرمهێنەرە”، کە تەنانەت “بچووکترین بنەماکانی دادپەروەری و سەلامەتیی تێدانییە”.

جاوید ڕەحمان دەڵێت، “دادگاکان پشت بەو دانپێدانانە دەبەستن کە لە زیندانەکان و لەکاتی لێکۆڵینەوەدا بەزۆر و لەژێر ئەشکەنجەدا وەردەگیرێن، هەر لەسەر ئەو بنەمایەش سزای لەسێدارەدان بەسەر ئەو کەسانەدا دەسەپێنن و جێبەجێی دەکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە راگەیەندرا

وەزیری وزەی توركیا رایدەگەیەنێت، هیچ بەربەستێك لەبەردەم دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم نەماوە و ناكۆكییەكانی هەولێر و بەغداد هۆكاری…
زیاتر ببینە

سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان: ئیدانەی هەنگاوەکانی ئیسرائیل لە سوریا دەکەین

ئەنتۆنیۆ گوتێرس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نوێترین پەیامیدا دەربارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند “پێویستە بارودۆخی سوریا ئاسایی ببێتەوە…
Total
0
Share