بلینکن رێگای کۆتاییهێنان بە جەنگ ئاشکرادەکات

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، تەنها رێگای کۆتاییهاتن بە جەنگ لە کەرتی غەززە رێکەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکانە.

بلینکن لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی نیویۆرک تایمز رایگەیاند، ئەگەر لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا نەتوانن رێکەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە ئەنجامبدرێت، ئەوا دەکەوێتە دەستی ئیدارەی ترەمپ و ئەوکاتە ئەوان بڕیار لە چارەنووسی دەدەن.

وتیشی، ئازارەکانی خەڵکی غەززە پاڵنەربوون بۆ ئەنجامدانی رێکەوتنی ئاگربەست و رادەستکردنەوەی بارمتەکان.

ئاشکراشیکرد، حەماس یەکێک بووە لە لەمپەڕەکانی بەردەم رێکەوتن، بەڵام رووداوەکانی دوای 7 ی ئۆکتۆبەر دووبارەنابنەوە، بەهۆی ئەوەی ئیسرائیل بەشێکی زۆر لە تواناکانی حەماسی لەناوبردووە.

رۆژی هەینی کۆبوونەوەی نوێنەرانی ئیسرائیل و حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەچوو،

ئیسرائیل لیستی ناوی ئەو بارمتانەی پێشکەشکردووە کە داوا دەکات بە زیندوویی رادەستی بکرێنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرژی لەنێوانیاندا دروستبوو
ڤیدیۆ.. پۆلیسی پۆڵەندا بە کوردی داوا لە کۆچبەران دەکات لە سنوورەکان دووربکەونەوە

دوای کۆبوونەوەی کۆچبەران لەسەر سنووری پۆڵەندا و رێگریكردن لێیان بۆ تێپەڕبوون، ‏گرژی لەنێوان کۆچبەران و پۆلیسی پۆڵەندا دروستبوو،…
Total
0
Share