یانەی بەرشلۆنە لە ڕاگەیاندراوێکدا، سەرکۆنەی هەڵسوکەوتی هاندەرانی یانەکە دەکات دوای کۆتاییهاتنی ڕووبەڕووبوونەوەی کلاسیکۆ.
شەوی ڕابردوو دوای دۆڕاندنی یانەی بەرشلۆنە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید (2-1)، چەندین تۆماری ڤیدیۆیی بڵاوکرانەوە، تیایدا هاندەرانی یانە کەتەلۆنییەکە لەبەردەم یاریگای کامپ نو ڕێگری لە ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەر دەکەن و ڕێگەی ڕۆیشتنی پێنادەن و سووکایەتی پێدەکەن.
لەو بارەیەوە یانەی بەرشلۆنە ڕاگەیەندراوێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوکردووەتەوە، تیایدا هاتووە، “یانەی بەرشلۆنە بە ئاشکرا و بەبێ شاردنەوە سەرکۆنەی هەڵسوکەوتی توندوتیژیی هاندەرانی یانەکە دەکات، هەروەها ئەو سوکایەتییەی بە ڕاهێنەری یانە کراوە کاتێک ویستوویەتی یاریگای کامپ نو بەجێبهێڵێت، بەوهۆیەوە بڕیارماندا بە توندکردنەوەی ڕێکارە ئەمنییەکان تاوەکو جارێکی دیکە ئەو ڕووداوە دووبارە نەبێتەوە”.
Así ha sido la salida de Koeman del estadio. Lamentable insultarle y aporrearle el coche así (📹 @UNIVERSO_1899) #fcblive https://t.co/PkaT85OfLt
— Toni Juanmartí (@tjuanmarti) October 24, 2021
بەرشلۆنە لە ئێستادا خاوەنی 15 خاڵە و لە پلەی نۆیەمی ڕیزبەندیی یانەکانی لالیگادایە، بەوهۆیەوە ڕۆناڵد کومان کەوتووەتە بەر فشارێکی توندی میدیا و هاندەرانی کەتەلۆنیا.