هۆکاری دواخستنی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی زانکۆلاین ئاشکراکرا

سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و ‏خوێندنی باڵا لە ‏‏پەرلەمانی كوردستان هۆکاری ڕانەگەیاندنی ئەنجامەکانی زانکۆلاین ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، کێشەیەک لە مامەڵەی ئەو کەسانەدا هاتووەتەپێش کە ڕاستەوخۆ فۆڕمیان پڕکردووەتەوە”.

عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و ‏خوێندنی باڵا لە ‏‏پەرلەمانی كوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە تێیدا هاتووە، “لە ئەنجامی بەدواداچوونمان بۆ ھۆکاری دواکەوتنی ئەنجامی  وەرگرتنتان لە زانکۆ و پەیمانگاکان ، لە پێنج شەممەی ڕابردووەوە لە ناوەندی وەرگرتن ، ڕێکارەکان تەواو ببوون، بەڵام ھەندێک گرفت لە وانەی کەوا ڕاستەوخۆ مامەڵەی وەرگرتنیان پێشکەش کردبوو، ھاتووەتە پێش ، لە ئێستادا کاری ووردتر پێویستە، بۆیە ئەمڕۆ ئەنجامەکانی زانکۆلاین ڕانەگەیەندرا و دواخرا تا دیراسەیەکی باشتر بکرێت و ھەڵەکانی ساڵی پار دووبارە نەبنەوە”.

پێشتر وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاندبوو 52 هەزار و 533 خوێندکاری دەرچووی پۆلی 12 داواکارییان بۆ وەرگرتن لە زانکۆکان پێشکەشکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەزگای ئاسایش: ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییەی لە لالەزار دەستگیرکراوە بەبێ ئاگاداریی وڵاتەکەی مەشقی بە هێزە میلیشیاکان کردووە

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هاوڵاتییەکی ئەمریکی لە شەوی رووداوەکەی لالەزار لە سلێمانی دەستگیرکراوە و، بەبێ ئاگاداری…
Total
0
Share