حكومەت: زیاتر لە ملیۆنێک لیتر بەنزین دەگاتە هەرێم

حكومەتی هەرێم دڵنیایی دەدات

حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ زیاتر لە 500 هەزار لیتر بەنزین دەگاتە شارەكانی هەرێم و دەشڵێت، لە دوو ڕۆژی ئایندەدا ئەو بڕە بۆ دوو بەرامبەر زیاد دەكات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، دوای ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و هەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ چارەسەرى کێشەى کەمى بەنزین، ئەمڕۆ بڕی (540) هەزار لیتر بەنزین دەگاتە وێستگەکانی هەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت، “لە دوو ڕۆژی ئایندەدا ئەو بڕە بۆ دوو بەرامبەر زیاد دەکرێت”.

حكومەتی هەرێم دڵنیاییش دەدات لەوەی “هەموو هەوڵێکی داوە و بەردەوامە لە چارەسەرکردنی ئەم گرفتە”.

لە دوو هەفتەی ڕابردوودا بەهۆی نەناردنی ئەو بڕە بەنزینەی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە ڕەوانەی شارەكانی هەرێم دەكرا، نرخی جۆرە جیاوازەكانی ئەو سوتەمەنییە بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و لە ئاكامیدا ناڕەزایی و بەرزبوونەوەی نرخی دیكەی بەدواداهات.

بابەتی پێشتر

پێنج زانیاریی گرنگ لەبارەی کلاسیکۆوە

بابەتی دواتر

هەپەگە: تورکیا زیاتر لە 300 جار چەکی کیمیایی دژی گەریلا بەکارهێناوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی سێ پۆستی نوێی وەرگرت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا رایدەگەیەنێت، یەكێتی سێ پۆستی لە سنووری پارێزگای نەینەوا وەرگرت. محەمەد كاكەیی،…
Total
0
Share