هاکان فیدان: پێشوازی لە هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە دەکەین

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایدەگەیەنێت، پێشوازی لە هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە دەکەین و بڕوامان وایە کە ئەمە هەنگاوێکی ئەرێنییە.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، لیژنەی هاوبەشی نێوان سوریا و تورکیا تاوتوێی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات، لە تەواوی بوارە جیاوازەکاندا دەکات.

وتیشی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بەم نزیکانە سەردانی دیمەشق دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشوازی لە هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و تێکەڵبوونی بە دەوڵەتی سوریا دەکەین، داواشدەکەین سەرجەم گرووپە چەکدارەکان تێکەڵی دەوڵەت بکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: هاوڵاتییەك لەهەوڵێكی كوشتن ڕزگاركرا و تۆمەتبارێك دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هاوڵاتییەك لەهەوڵێكی كوشتن ڕزگاركراو تۆمەتبارەكەش دەستگیركرا. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست…
Total
0
Share