وێنە.. ماركا پێكهاتەی بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدریدی ئاشكراكردووە

ڕۆژنامەی ماركا پێكهاتەی پێشبینیكراوی یاریی نێوان بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدریدی بڵاوكردۆتەوە.

بە ڕای ڕۆژنامەی ماركا، كارلۆ ئەنچلۆتی زیاتر بەشێوازی بەرگری یاریدەكات و پلانی 4-4-2 بەكاردەهێنێت.

لە لای ڕاستی بەرگری یاری بە لۆكاس ڤاسكێز دەكات لە بری كارڤاخال، ڤالڤێردیش لە باڵی ڕاست بەشداری پێدەكات.

لە هێڵی پێشەوەش یاریی بە كەریم بنزیمە و ڤینیسیۆز دەكات.

هەرچی كومانی ڕاهێنەری بەرشلۆنەشە، گۆڕانكاری لە پێكهاتەكەی كردووە و سیرجینیۆ دێست-ی گەڕاندۆتەوە هێڵی بەرگری و كۆتینیۆی لە هێڵی پێشەوە بەشداریپێكردووە.

یارییەكە ئەمڕۆ كاتژمێر 5:15 خولەك بەكاتی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆناڵد كومان پێش كلاسیكۆ

بابەتی دواتر

بەتۆمەتی گەندەڵی بەرپرسێكی عێراق دەیان ساڵ زیندانیدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share