مباپی خۆی بۆ ڕیاڵ مەدرید یەكلاییكردۆتەوە

كیلیان مباپی یەكلایی بووەتەوە لەوەی كۆتایی وەرز پەیوەندی بە ڕیزەكانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانییەوە بكات.

زۆربەی ڕاگەیاندنەكانی فەڕەنسا ئاماژە بەوە دەدەن مباپی لەگەڵ چەند یاریزانێكی هاوڕێی باسی لە ڕۆیشتنی لە پاریس كردووە.

مباپی سەرەتای وەرز بە ڕوونی لە ڕاگەیاندنەكانەوە ئاشكرایكرد، ویستویەتی بچێتە ڕیاڵ مەدریدەوە بەڵام ڕێگری لێكراوە.

چەند جارێكیش ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید و بنزیمەی كاپتن و پیرێزی سەرۆك باسیان لە گرنگی مباپی كردووە بۆ داهاتووی ڕیاڵ.

مباپی گرێبەستەكەی بەرەو كۆتایی هات دەچێت لەگەڵ پاریس سانجێرمان و كۆتایی وەرز بە خۆڕایی دەتوانێت پەیوەندی بە یانەیەكی ترەوە بكات و تا ئێستا گرێبەستەكەشی نوێ نەكردۆتەوە.

بابەتی پێشتر

داهاتووی فاتی لە مەترسیدایە

بابەتی دواتر

ڕۆڵی توركیا لە هێرشەكەی سەر گرتووخانەی غوێران چی بوو؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەرجەنتین (42 بە 10)ی وەرگرت

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین بەهۆی ناسناوی مۆندیالی قەتەرەوە، بەبڕی 52 ملیۆن دۆلار قازانجی دارایی بەدەستهێنا. بەهۆی بەدەستهێنانی ناسناوی…
Total
0
Share