كۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆناڵد كومان پێش كلاسیكۆ

راستە ئێمە دوو یاریی براوە بوین ، بەڵام دەمانەوێت بەردەوام لەسەر ئەنجامی باش و دەبێت پیشانی هاندەرانی بدەین كە لەتواناماندا هەیە چی بكەین

هیوادارین هاندەرێكی زۆر ئامادەبێت

ئەمە كلاسیكۆیە و یارییەكی تایبەتە ، دەزانین كە ئەنجامەكەی زۆر گرنگە، بە بێ هیچ ترسێك یاریی دەكەین

هەردوو یانەكە هەلی بردنەوەی هەیە

ئێمە دەزانین كە چی دەكەین، هیچ پاڵێوراوێكی سەرەكی نییە بۆ بردنەوەی یارییەكە، ئێمە بەرامبەر هاندەری خۆمان و لە یاریگای خۆمان یاریی دەكەین و هیچ ترسێكمان نییە لە ئەنجامدانی یارییەكی گەورە

ئالبا بەشێوەیەكی باش راهێنانی كردوەو ئامادە دەبێت

پێویستە چێژ لەم كلاسیكۆیە وەربگرین

یاریزانمان هەیە كە ئەزمونی ئەم جۆرە یارییانەیان هەیە و یاریزانی لاوی باشیشمان هەیە

قسەم لەگەڵ هێرشبەرەكان كرد و پێم وتن كە دەبوو یاریی رابردوو گۆڵی دوەمان بكردایە چونكە هەلی زۆرمان بۆ دروستبوو

وەك راهێنەری بەرشەلۆنە هەمیشە لە ژێر فشارداین

كاتێك یاریزان بوم زۆر كلاسیكۆم كردوە، هەندێكی براوە بوم و هەندێكیشی دۆراوین، دەمەوێت وەك راهێنەریش ئەم ئەزمونە تاقیبكەمەوە

سەرۆك بە رونی باسی كرد كە من وەك راهێنەر دەمێنمەوە و ئیدارەش پشتگیری كردوم

زۆر گرنگە كلاسیكۆ ببەینەوە، پێموایە توانای ئەوەمان هەیە

بروا ناكەم ریاڵ مەدرید هیچ موفاجەئەیەكی پێبێت بۆمان، بەڵام ئەگەر موفاجەئەیان هەبوو ئێمەش موفاجەئەمان دەبێت، ریاڵ تیپێكی بەهێزەو دەیەوێت لە سەرەتاوە تۆپی لابێت.

پێویستە لە روی بەرگریییەوە زۆر باش بین، پێویستە هاوسەنگی لە نێوان هێڵەكان دروستبكەین

تیپێكی باشمان هەیە لەگەڵ عەقڵیەتییەكی باش، لە روی گۆڵكردنەوە باش بوین و پێویستە گۆڵی زیاتر بكەین

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پێش كلاسیكۆ

بابەتی دواتر

وێنە.. ماركا پێكهاتەی بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدریدی ئاشكراكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share