شڤاینشتایگەر: ئەگەر ڕاهێنەری ئەڵمانیا بوومایە دوو یاریزانم دەگەڕاندەوە

 

ئەستێرەی دێرینی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشن، باستیان شڤاینشتایگەر بۆچوونی خۆی لەبارەی کێشەکانی دای مانشافتی ئەڵمانیاوە ئاشکرادەکات.

“باستی” لە چاوپێکەوتنێکدا بە گۆڤاری کیکەری ئەڵمانی ڕاگەیاندووە، ” ئەگەر من ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتیمانی بوومایە، جیروم بواتینگ و تۆماس مولەر لە پێکهاتەکانمدا یارییان دەکرد، بەڵام من ڕاهێنەر نیم و پێویستە ڕێزی بڕیارەکانی یواکیم لۆوڤ بگرین”.

لۆوڤ لە پێکهاتەی نوێی ئەڵمانیا هەریەک لە دووانەی بایرن “بواتینگ و مولەر”ی لەگەڵ ماتس هومێڵسی بەرگریکاری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند دوورخستووەتەوە، ئەوەش کاریگەری لەسەر کوالیتی بەرگریکردنی هەڵبژاردەکە دروستکردووە.

شڤاینی دەڵێت، ” بۆ داهاتوو نیکلاس سولی لە بایرن میونشن سوود لە ئەزموونی بواتینگ و داڤید ئالابا وەردەگرێت، بەڵام شەرمە جۆشوا کیمیچ لە پێکهاتەی ئەڵمانیا ئەرکی ناوەندی بەرگری پێبەخشراوە و بەردەوام لە پێگە هێرشبەرییەکان سوودی لێوەردەگیرێت، لە کاتێکدا هێڵی بەرگری بەپێی پێویست کارناکات، لە بایرن دوو ئەزموندار لە هێڵی بەرگری پاڵپشتی دەکەن، بەپێچەوانەی هەڵبژاردەی نیشتیمانییەوە”.

شڤاینشتایگەر کە لە ئێستادا وەک شرۆڤەکاری کەناڵی (ئەی ئاڕ دی) ئەڵمانی کاردەکات، لە کۆتا شیکردنەوەکانیدا دەڵێت، ” پێموایە ئەڵمانیا هاوینی داهاتوو بەلایەنی کەمەوە دەتوانێت بگاتە قۆناغی نیوەی کۆتایی یورۆ، چونکە چەندین هێرشبەری بەتوانای وەک گنابری و سانێ و ڤێرنەری هەیە، وزەی ئەوەیان تێدایە گورزی توند لە ڕکابەران بوەشێنن”.

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا لە کۆی چوار یاری تەنها یەک بردنەوەی تۆمارکردووە، لە پلەی دووەمی گروپەکەدایە و بڕیارە لە 15ی حوزەیرانی 2021 یەکەم ڕوبەڕوبوونەوەی قۆناغی کۆمەڵەکانی یورۆی 2021 بەرانبەر هەڵبژاردەی فەرەنسا ئەنجامبدات.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ناوخۆ: عێراق لە ڕوبەڕووبوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ پلەی دووەمی گرتووە

بابەتی دواتر

قەیرانێکی دیکە.. مێسی و پیکێ ناڕازین و شتیگن پاڵپشتی ئیدارەی بارسا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە هاتریکێک 98 دەفتەر دۆلاری وەرگرت !

کرسیتیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەفسانەی زیندووی پۆرتوگال و یانەی مانچستەر یونایتد لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەدا هاتریکی بەرامبەر نۆرویچ سیتی تۆمارکرد، بەو…
Total
0
Share