(ڤیدیۆ) مان سیتی به‌شێوه‌یه‌کی کاتی گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی دووه‌می پریمه‌رلیگ

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می پریمه‌رلیگ، به‌رامبه‌ر برایتۆن یاریکرد‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا.

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، له‌ فاڵمه‌ر ستادیه‌م یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی بووه‌ میوانی یانه‌ی برایتۆن ئالبیۆن، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که‌ به‌ بردنه‌وه‌ی “سیتیزنس” به‌ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی سیتی له‌ خوله‌که‌کانی 13، 28، 31، 90 له‌لایه‌ن ئیلکای گۆندوگان، فیڵ فۆدین (دوو گۆڵ)، ڕیاز مه‌حریزه‌وه‌ تۆمارکران، تاکه‌ گۆڵه‌که‌ی برایتۆنیش له‌ خوله‌کی 81 به‌لێدانی سزا له‌لایه‌ن ئه‌لێکسیز ماک ئه‌لیسته‌رزه‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، سیتی گواردیۆلا به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 20 خاڵ به‌شێوه‌یه‌کی کاتی گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی دووه‌می خولی نایابی ئینگلیزی.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی ئامادەیە کورد ماڵی خۆی ڕێکبخاتەوە لە بەغداد و یەک وتاری هەبێت

بابەتی دواتر

فەرمانبەرانی گرێبەست پەیامێک دەدەنە حکومەتی هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زێدان دەگەڕێتەوە بۆ ئیتاڵیا ؟

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بە ئەگەرەکانی گەڕانەوەی زینەدین زێدانی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکەن بۆ خولی پلە یەکی ئیتاڵیا.…
Total
0
Share