(ڤیدیۆ) کلاسیکۆی بچووک بە بردنەوەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کۆتاییهات

یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای “کۆرنێلا ئێل پرات” ڕووبەڕووی ئیسپانیۆل بووەوە و یارییەکە بەبردنەوەی ئەستێرەکانی مەدرید کۆتاییهات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، یانەی ئیسپانیۆل ڕووبەڕووبوونەوەی هەفتەی چواری خولی ئیسپانیای لەیاریگای خۆیدا بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدریدی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی لالیگا ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی (1-2) لە بەرژەوەندیی ئەتلەتیکۆ مەدرید کۆتاییهات.

گۆڵی پێشەنگ لە خولەکی 40 لەلایەن ڕائول دی تۆماسەوە بۆ كەتەلۆنییەكان تۆمارکرا، گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەش (ئەتلەتیکۆ) لە خولەکی 79 لەلایەن یانیک کاراسکۆ و پاشان لە خولەکی 99 گۆڵی بردنەوە لەلایەن تۆماس لیمار-ەوە تۆمارکرا.

https://streamable.com/kt9ynq

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئەستێرەکانی دیێگۆ سیمیۆنی بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ و بەشێوەیەکی کاتی بۆ پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی یانەکانی لالیگا هەڵکشان، هەروەها یانەی ئیسپانیۆل بە کۆکردنەوەی دوو خاڵ لە پلەی 16دا جێگیربوو و چاوەڕێی ئەنجامی یانەكانی دیكە دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) وێستهام یاریی لوتکه‌ی برده‌وه‌ و لیڤه‌رپوڵی له‌ دووه‌مه‌وه‌ کرده‌ چواره‌م

یانەی وێستهامی ئینگلیزی لە یاریگای ئۆڵیمپی له‌نده‌ن ڕووبەڕووی لیڤه‌رپوڵ بووەوە، ئەستێرەکانی داڤید مۆیس بردنەوەیەکی گەورەیان تۆمارکرد. ئەمڕۆ یەکشەممە،…
Total
0
Share