ئێران تا سەرەتای زستان چاوەڕوانی بارانبارین ناکات

سەرۆکی ناوەندی ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی لە ئێران ڕایگەیاند، تا سەرەتای زستان چاوەڕوانی بارانبارین ناکەن و پایزێکی کەمبارانیان لەپێشە.

ئەحەد وەزیفە، سەرۆکی ناوەندی ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی لە ئێران بە ئاژانسەکانی وڵاتەکەی ڕایگەیاندووە، “ئەم پایزە وەرزێکی کەمباران دەبێت بۆ ئێران و چاوەڕێدەکرێت لە زستاندا باران ببارێت، هەرچەندە ناتوانرێت ئومێدی گەورە بە زستانیش هەبێت بۆ بڕی بارانی پێویست”.

سەرۆکی ئەو ناوەندە پێشبینی ئەوەش دەکات، ئەگەر کەشوهەوا بۆ بارانبارین لەباربێت و بارانبارین لە زستاندا بگاتە ئاستی ئاسایی، ئەوا وشکەساڵی هاوشێوەی ئەمساڵ زیانی زۆر نابێت.

بەپێی پێوەرەکانی ناوەندەکە، ئاستی بارانبارین لە ناوچەکانی ئێران بۆ ئەم پایزە نەگەیشتووەتە سەروی 10 ملیم و ئەوەش نیشانەی ئەوەیە ئەم پایزە وەرزێکی تەڕنابێت.

لە هەرێمی کوردستانیش وەک دراوسێیەکی ئێران، تا ئێستا هاوڵاتییان چاوەڕێی دەستپێکردنی باران دەکەن و پێشبینییەکانی کەشوهەواش وانیشانی دەدەن، تا کۆتایی ئەم مانگە بارانبارین هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ئێران ژماره‌ى تووشبووانى ئۆمیكرۆن به‌رزبووه‌وه‌ ‏

له‌ ئێران 26 حاڵه‌تى تووشبووی گۆڕاوى ئۆمیكرۆن تۆماركراون و ژماره‌یه‌ك حاڵه‌تى ‏گومانلێكراویش هه‌ن، به‌رپرسانى ته‌ندروستىی وڵاته‌كە هۆشداریی ده‌ده‌ن…
Total
0
Share