سوپای ئێران: ئیسرائیل هەوڵدەدات ئاگری جەنگ لە ناوچەکەدا هەڵگیرسێنێت

فەرماندەی بارەگای ناوەندیی خاتەم ئەلئەنبیای ئێرانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی شوبات ڕایگەیاند کە ئیسرائیل هەوڵی ئەوە دەدات کە ئاڵۆزی لە ناوچەکەدا دروستبکات و مەترسییە لەسەر ئاسیشی نیشتمانیی ئێران.

ئاژانسی فارس نیوزی ئێرانی لە زاری غوڵام عەلی ڕەشید ڕایگەیاند، “ئیسرائیل  هەڵە دەکات لە دروستکردنی ئاڵۆزی لە ناوچەکەدا و وڵاتەکەمان پەرە بە توانای بەرگری و ئەمنی خۆی دەدات و پێویستیی ڕوبەڕوبوونەوەی دوژمنان بە کاری لە پێشینەی دادەنێت”.

ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئێران دەڵێت، “کیانی ئیسرائیلی دەیەوێت ئاڵۆزی لە سەقامگیریی ناوچەکەدا دروستبکات بە هاندانی ئەمریکا و کوشتنی سەربازانی ئەمریکی، هەروەها دەیەوێت ئێران پەلکێشی ئەو ڕوبەڕوبوونەوانە بکات”.

جەختیشیکردەوە، “ئیسرائیل گەورەترین هەڕەشەیە لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی ئێران”.

باسیلەوەکرد کە ئافیف کوخافی، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە سوپای وڵاتەکەی پلانی ڕوبەڕوبوونەوەی ئێران دادەنێت و گەڕانەوەی ئەمریکاش بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە هەڵە ناودەبات.

بابەتی پێشتر

لە 10%ی كارەكانی ئۆتۆبانی بابان لە سلێمانی تەواوبووە

بابەتی دواتر

ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان بەریتانیا و یەكێتیی ئەوروپا كێشەی بۆ دروست بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share