دەمامكێك تووشبوونت بە كۆرۆنا ئاشكرادەكات

ئەندازیارانی پەیمانگەی ماساچوستس بۆ تەكنەلۆجیا و زانكۆی هارڤارد، دەمامكێكی زیرەكیان دیزاینكردووە كە لەماوەی 90 خولەكدا كۆرۆنا ئاشكرادەكات.

دیزاینەرانی دەمامكەكە دەڵێن، “دەمامكە زیرەكەكە دەتوانرێت لەگەڵ دەمامكی ئاساییدا لەیەكبدرێت و بەكاربهێنرێت و جگە لە كۆڤید -19 توانای ئاشكراكردنی ڤایرۆسی دیكەی هەیە”.

دەمامكە زیرەكەكە چەندین ئامێری بچووكی هەستەوەر لەخۆدەگرێت، كە توانای شیكردنەوەی دۆخی بەكارهێنەرەكەیان هەیە و تەنها 90 خولەكیان پێویستە بۆ ئەوەی تووشبوونی كەسەكە بە كۆرۆنا ئاشكرابكەن.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو هەستەوەرانە پێشتر دروستكراون بۆ ئاشكراكردنی ڤایرۆسەكانی وەك زیكا و ئیبۆلا.

توێژەرانی ئەمریكی لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا لەبارەی ئەو دەمامكەوە دەڵێن، “هەستەوەرەكان نەك تەنها لە دەمامكدا، بەڵكو دەتوانرێت لە پۆشاكیشدا جێگیربكرێن وەك چاكەتی تاقیگە، تا لەڕێگەیەوە چاودێریی دۆخی تەندروستیی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و تاقیگەكان بكرێت و تووشبوونیان بە كۆرۆنا ئاشكرابكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق: ئەو نەخۆشییەی لە سلێمانی هەڵەبجە بڵاوبووەتەوە مەترسیدار نییە و بە ئەگەری زۆر ڤایرۆسییە

لیژنەیەکی باڵا لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق و هەرێمی کوردستان بەمەبەستی بەدواداچوون لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشکی منداڵان…
زیاتر ببینە

چاكبووەوە، ڤاكسینكراو، چاكبووەوەی ڤاكسینكراو
كامیان بەرگرییان بەرامبەر كۆرۆنا زیاترە؟

زانایانی کەنەدی توێژینەوەیەکیان سەبارەت بە دروستبوونی دژەتەن لەجەستەدا بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامداوە، بەمەبەستی زانینی جیاوازیی ئاستی دروستبوونی بەرگریی…
زیاتر ببینە

“پێویستە سەرچاوەی هاوردەکردنی گۆشتی سووری بەستوو دیار بێت”

بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی، رایدەگەیەنێت،”پێویستە سەرچاوەی هاوردەکردنی گۆشتی سووری بەستوو دیار و سەلامەت بێت”. د.شاڵاو عارف، بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی،…
Total
0
Share