لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمار و پارێزگاری كەركوكەوە زانیاریی نوێ ئاشكرادەكرێت

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، حزبەكەی پێشنیازی تایبەتی خۆی هەیە لەبارەی چوونی لایەنە كوردییەكان بۆ بەغداد و دەشڵێت، تائێستا لەسەر پرسی پۆستی سەرۆك كۆمار لەگەڵ پارتی گفتوگۆیان نەكردووە.

شاڵاو عەلی عەسكەری، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “بۆ چوونە بەغداد ئێمە پێشنیازی خۆمان هەیە بۆ كارنامەی هاوبەش لەگەڵ هەموو لایەنەكاندا”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەگەر پێویست بكات بەتەنهاش بێت ئێمە دەچین لەگەڵ ئەو لایانانەی كە نزیكن لێمان بۆ دەوڵەمەندكردنی پاكێجە هاوبەشەكەمان گفتوگۆ دەكەین”.

دەربارەی ئەوەی كە ئایا یەكێتی پشتیوانی سەدر دەكات یان مالیكی؟ ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی دەڵێت، “ئێمە لەگەڵ بەرەی داخوازیی میللەتەكەی خۆمانین، لەگەڵ پاراستنی دەستەكەوتە سیاسی و ئیستیحقاقی ماددی گەلەكەمانین بۆیە تائێستا لە هیچ بەرەیەك نین”.

دەربارەی پۆستی سەرۆك كۆماریش شاڵاو عەلی عەسكەری ئاشكرایدەكات، “سەرۆك كۆمار پۆستی كوردە تائێستا لەگەڵ پارتی باسی ئەوە نەكراوە بۆ كێبێت، چونكە ئێستا ئێمە باسی كێشە سیاسییەكانی هەرێم و گرفتە ئیداری و داراییەكان دەكەین دواتر كێشەی كۆتاییمان پۆست و پایەكانە، بۆیە تا ئێستا لە قۆناغی یەكەمین و هێشتا ئەو پرسە گفتوگۆی لەسەر نەكراوە”.

دەربارەی ئەو دەنگۆیانەشی كە دەوترێت پۆستی پارێزگاری كەركوك بۆ پارتی بێت، ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی جەختی لەوە كردەوە، “هەر بەرپرس و كەسێك قسە لەو بارەیەوە دەكات بۆچوونی خۆیەتی، چونكە بەفەرمی هیچی لەبارەوە نەوتراوە”.

بابەتی پێشتر

ڕایۆلا لەگەڵ سیتی دەست بە دانوستاندن دەکات

بابەتی دواتر

بەدەل بەرواری ئازادكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share