توركیا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی لە عێراق و سوریا دوو ساڵی دیكە درێژدەكاتەوە

سەربازانی سوپای توركیا

سەرۆکایەتیی كۆماری توركیا یاداشتێكی پێشكەشی پەرلەمانی وڵاتەكەی كردووە بۆ درێژکردنەوەی ماوەی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هێزەكانیان لە عێراق و سوریا بۆ دوو ساڵی دیکە.

یاداشتەكە بە واژووی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا پێشكەشكراوە و تیایدا هاتووە، “پێشھاتەکانی ناوچەکانی دەوروبەری سنووری وشکانیی باشووری تورکیا و دۆخی بەردەوامی پێکدادانەکان، کە لە ڕووی ئاسایشی نەتەوەییەوە مەترسین بۆ تورکیا، بەردەوام لە زیادبووندایە”.

بەپێی یاداشتەكە، تورکیا بە گرنگییەوە لە پاراستنی یەکپارچەیی خاک، یەکێتی نەتەوەیی و سەقامگیریی عێراقی دراوسێی دەڕوانێت و دەڵێت، “بەردەوامیی بوونی پەکەکە و داعش لە عێراق، ھەوڵەکان بۆ جیاکاریی ڕەگەزی، ڕاستەوخۆ ھەڕەشە لەسەر ئاشتیی ھەرێمایەتی، سەقامگیری و ئاسایشی وڵاتەکەمان دروستدەکەن”.

هەروەك بەشێكی دیكەی یاداشتەكە تایبەتە بە سوریا و ڕۆژئاوای كوردستان و بوونی پەیەدە و یەپەگە لە ناوچە سنوورییەكانی توركیا.

جیاواز لەو یاداشتە، لە یاداشتێكی دیكەدا سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا داوای درێژکردنەوەی ئەرکی ئەو ھێزە سەربازییەی وڵاتەكەی كردووە کە بەشدارە لە ھێزی ئاشتیپارێزی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNIFIL) لە لوبنان بۆ ماوەی یەک ساڵی دیکە، کە لە 31ی ئەم مانگە دەستپێدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: لەگەڵ ناتانیاهۆ کۆدەبمەوە و پرسی ئیران تاوتوێدەکەین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، بەنیازە لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆببێتەوە. ترەمپ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان…
زیاتر ببینە

لە فرۆشی نەوتی عێراق 380 ملیۆن دۆلار بەخشرایە زیانپێكەوتووانی جەنگی كەنداو

دەستەی قەرەبووكردنەوەی جەنگی كەنداو دەڵێت، بڕی 380 ملیۆن دۆلاری دیكەی داوەتە ئەوانەی لەو جەنگەدا زیانیان پێكەوتووە. دەستەی قەرەبووكردنەوەی…
Total
0
Share