ئەمریکا هەڵوێستی توندی نییە لەسەر هێرشی حوسییەکان بۆ سەر ئارامکۆ

لەدوای سێ هێرشی یەک لە دوای یەکی حوسییەکان بۆسەر دامەزراوە نەوتی و پیشەسازییەکانی سعودییە، ئەمریکا هەڵوێستی لاوازی هەیە و تەنها ئیدانەی کردووە.

دوێنێ بۆ جاری سێیەم گروپی چەکداری “نەسروڵا”ی سەربە حوسییەکان بە چەند فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشیانکردووەتەسەر چەند ئامانجێک لەناو سعودییەدا، لەوانە دامەزراوە نەوتییەکان.

شاری زەهران، ئەو شوێنەی هێرشەکەی کراوەتەسەر دەکەوێتە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی سعودییەوە و بە ناوچەیەکی وەبەرهێنەر و پیشەسازی جۆراوجۆر دادەنرێت و هاوکات لەو ناوچەیە بنکەی سەربازیی ئەمریکی و نوسینگەی سەرەکی ئارامکۆشی تێدایە.

تورکی مالکی، وەزیری بەرگری سعودییە لە دوای هێرشەکە ڕایگەیاندووە، “وەزارەتی بەرگری هەموو ڕێوشوێنە پێویستەکان دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی توانا و دەستکەوتە نیشتیمانیەکانی و ئاسایشی وزەی جیهان و ڕاگرتنی ئەمجۆرە هێرشە تیرۆریستیانە، ئەمەش لەپێناو سەقامگیری دابینکردنی وزە و ئاسایشی هەناردەی نەوت و ئازادی هاتوچۆی دەریایی و بازرگانی جیهانی”.

بێدەنگی ئەمریکا لەسەر ئەم پرسە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە توڕەبوونی ئیدارەی بایدنەوە هەیە لە محەمەد بن سەلمان، بەتایبەت دوای ئەوەی لە پرسی تیرۆری جەمال خاشقچی، ڕۆژنامەنووسدا دەستی تۆمەتی بۆ درێژکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قوبرس: ئەگەری هێرشی درۆنی لەئارادایە و سەردانمان مەکەن

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قوبرس رایدەگەیەنێت، ئەگەری هێرشی درۆنی لەئارادایە و سەردانمان مەکەن. باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قوبرس بڵاویکردەوە، ئاگاداری…
زیاتر ببینە

مـ.ـەسعود پـ.ـزیشكیان: پابەندی ئاگربەست دەبین بەو مەرجەی ئـ.ـیسرائیلیش پابەندبێت

مـ.ـەسعود پـ.ـزیشكیان سەرۆك كۆماری ئـ.ـێران رایدەگەیەنێت، ئامادەین بۆ گفتوگۆ و بەرگرییكردن لە مافەكانمان لەسەر مێزی دانوستان. راشیگەیاند، پابەندی…
Total
0
Share