ڕایۆلا لەگەڵ سیتی دەست بە دانوستاندن دەکات

لێپرسراوی کارەکانی ئێرلینگ هالاند، مینۆ ڕایۆلا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یانەی مانچستەر سیتی دەست بە دانوستاندن دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی گۆڤاری “تایمز”، گرێبەستی ئێرلینگ هالاند لەگەڵ یانەی بوروسیا دۆرتمۆند تاوەکو 2024 بەردەوام دەبێت، لە کۆتایی ئەم وەرزەوە (2021-2022) نرخی شکاندنی بۆندەکەی دەبێتە 64 ملیۆن یورۆ.

ئەو نرخە بۆ یانە گەورەکانی ئەوروپا دابینکردنی مەحاڵ نییە، هەریەک لە یانەکانی مانچستەر سیتی، ڕیاڵ مەدرید، مانچستەر یونایتد، خواستیان لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە.

تایمز نووسیویەتی، گواردیۆلا وەک جێگرەوەی ئەگوێرۆ خواستی لەسەر هالاندە، ئیدارەی سیتی ڕاسپاردووە لە گواستنەوەکانی زستانی 2021ـەوە دانوستاندن لەگەڵ مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کارەکانی دەستپێبکەن.

لەلایەکی دیکەوە یانەی مانچستەر یونایتد خوازیاری گۆڵکارە 21 ساڵەکەی نەرویجە، هەموو ئەگەرەکانیش بەو ئاراستەیەن یانەی ڕیاڵ مەدرید لە هاوکێشەکە بکرێتەدەرەوە، چونکە لە هاوینی 2022 ئامانجی سەرەکییان کیلیان مباپێی فەرەنسی دەبێت، ئەوەش دەرفەت بە دوو یانەکەی دیکە دەدات بە ئاراستەی هالاند هەنگاوبنێن.

بابەتی پێشتر

پارتی: كشانەوە لە حكومەت هیچ سوودێكی بۆ گۆڕان نابێت

بابەتی دواتر

لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمار و پارێزگاری كەركوكەوە زانیاریی نوێ ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share