یەکەم قوربانیی سعودییەکان لە نیوکاسڵ ڕاهێنەری یانە بوو

ڕاهێنەری یانەی نیوکاسڵ، ستیڤ بروس بەفەرمی دەستی لە پۆستی ڕاهێنەری یانەی نیوکاسڵ کێشایەوە.

ڕاهێنەرە 60 ساڵەکە لەم وەرزەدا لەکۆی هەشت ڕووبەڕووبوونەوە تەنها سێ خاڵی بۆ نیوکاسڵ کۆکردووەتەوە، لە پلەی پێش کۆتایی ڕیزبەندیی یانەکانی خولی نایابی ئینگلیزیدایە، دوای کڕینی پشکەکانی یانەکە لەلایەن سندوقی وەبەرهێنانی سعودییەوە، زۆرینەی سەرچاوەکان جەختیان لەوەکردەوە، کە ناوبراو لە پۆستەکەی بەردەوام نابێت و ڕۆژنامەی “زە سەن” وەک “پیاوێکی مردوو لە یاریگای سانت جەیمس پارک” وەسفیکرد.

لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەیەوە، ستیڤ بروس بە میدیاکانی ڕاگەیاند، “ئەم یانەیە پاڵپشتییەکی بەهێزی دەکرێت، هیوادارم خاوەنی نوێی یانەکە بتوانێت هەنگاوی گەورەیان پێبنێت و بیانگەیەنێتە ئاستیكی باڵاتر، هیوای سەرکەوتن بۆ یانە و پێکهاتە و هەمووان دەخوازم لەم وەرزە و وەرزی داهاتوودا”.

بابەتی پێشتر

بێفڕۆکەوانێكی توركی ئۆتۆمبێلێكی مەدەنیی لە کۆبانێ كردەئامانج

بابەتی دواتر

چۆن نەوەی ئەژدیهاکان دەستدەگرن بەسەر جیهاندا؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیڤاندۆڤسکی سزا دەدرێت؟

سەرچاوەیەکی ئیسپانی ئاماژە بە ڕاپۆرتی یاسایی یاریی نێوان بەرشلۆنە و ئۆساسۆنا دەکات و دووپاتیدەکاتەوە، سزایەکی قورس چاوەڕوانی ڕۆبێرت…
زیاتر ببینە

دوای نۆ ساڵ ماڵئاوا مەدرید

دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی، گاریس بەیڵی وێڵزی ماڵئاوایی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید کرد، یاریکردنی لەو یانەیەش بە “شانازییەکی…
Total
0
Share