خشتەی یارییەکانی ئەمشەوی چامپیۆنزلیگ

ئەمشەو چوارشەممە، ڕووبەڕووبوونەوەکانی گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە و چەندین یاریی گرنگ ئەنجامدەدرێن.

لە یارییەکی بەهێزدا، یانەی بەنفیکا لە دالوز ستادیەم میوانداریی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەکات، هەردوو یانەکە هەوڵی بردنەوە دەدەن بۆ گرتنی پێگەی یەکەمی گروپی پێنجەم.

لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا، یانەی مانچستەر یونایتد لە ئۆڵدترافۆرد میوانداریی ئاتالانتا بێرگامۆی ئیتاڵی دەکات، دوو یانە زەبەلاحەکە ململانێی گرتنی پێگەی یەکەمی گروپی شەشەم دەکەن، براوەیان لە لوتکەدا جێگیردەبێت.

بەرشلۆنەی ئیسپانیش لە یاریگای کامپ نو میوانداریی داینەمۆ کیێڤی ئۆکرانی دەکات، یانە کەتەلۆنییەکە تاوەکو هیستا هیچ خاڵێکی کۆنەکردووەتەوە، بەرامبەر داینەمۆ هەموو هەوڵێکدەدات هیواکانی سەرکەوتن بۆ قۆناغی 16 بگەڕێنێتەوە.

 

بەرشلۆنە – داینەمۆ کیێڤ (7:45)

ڕێدبول سالزبۆرگ – ڤۆلفسبۆرگ (7:45)

بەنفیکا – بایرن میونشن (10:00)

یۆنگ بۆیز – ڤیاڕیاڵ (10:00)

مانچستەر یونایتد – ئاتالانیا (10:00)

چێڵسی – مالمۆ (10:00)

زینیت سانت پترسبۆرگ – یوڤانتۆس (10:00)

لیل – ئیشبیلیە (10:00)

بابەتی پێشتر

بەغداد.. 18 كەس بەتۆمەتی كڕین و فرۆشتنی كچان دەستگیركران

بابەتی دواتر

بۆچی سیمیۆنی ئامادەنەبوو تەوقە لەگەڵ کلۆپ بکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میلان خواستی لەسەر گۆڵپارێزی لیلە

بەهۆی ئاڵۆزبوونی دانوستاندنەکان بۆ نوێکردنەوەی بۆندی جیانلویجی دۆناروما، بەڕێوەبەرانی یانەی ئەی سی میلان هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی مایک مایگنان…
Total
0
Share