بۆ یەکەمجار گورچیلەی ئاژەڵ بۆ مرۆڤ دانرا و سەركەوتوو بوو

بۆ یەکەمجار پسپۆڕانی نەشتەرگەری لە ئەمریکا سەرکەوتووبوون لە چاندنی گورچیلەی بەرازێک لە جەستەی ژنێکی نەخۆشدا، بەبێ ئەوەی سیستمی بەرگریی جەستەی نەخۆشەکە کاردانەوەی نەرێنیی خێرای هەبێت، وەک نەشتەرکاران چاوەڕێیاندەکرد.

پسپۆڕان ئەمە بە سەرکەوتنێکی گەورە دادەنێن لە زانستی پزیشیکدا، بۆ کەمکردنەوەی کێشەی کەمیی ئەندامەکانی جەستە لەحاڵەتی پێویستیی نەخۆشێک.

نەشتەرگەرییەکە لە ناوەندی لانگۆن-ی پزیشکیی سەربە زانکۆی نیویۆرک ئەنجامدراوە، گۆڕانکاری لە بۆهێڵەکانی گورچیلەی بەرازەكەدا کراوە بۆئەوەی وەک ئەندامێکی ناسراوی لێبکرێت لە جەستەی مرۆڤدا و وەڵامدانەوەی خێرای جەستە بۆ ڕەتکردنەوەی ئەندامەکە ئاساییبکرێتەوە.

پزیشکان نەشتەرگەرییەکەیان لەسەر جەستەی ژنێکی نەخۆش بەڕەزامەندیی خێزانەکەی ئەنجامداوە بەرلەوەی ئامێری مانەوەی لەژیان لەسەر هەڵگرن، گورچیلەی بەرازەکە لە دەرەوەی جەستەدا بەستراوە بە دەمارە خوێنەکانی نەخۆشەکەوە و لەدەرەوەی جەستەیدا پارێزراوە، تاوەکو پزیشکان بتوانن ڕاستەوخۆ چاودێریی کاردانەوە و ئەنجامەکانی بکەن.

ڕۆبەرت مۆنتگۆمری، پزیشکی بەرپرس لە نەشتەرگەرییەکە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، “تاقیکردنەوەکە بەڵگەی ئەوەی دایەدەستمان کە گورچیلەیەکی چێنراو، کە لە ئاژەڵ وەرگیرابێت کاردانەوەی خێرا و نەرێنی لە جەستەی مرۆڤەکەدا دروستناکات وەک لەم نەشتەرگەرییەدا بینیمان”.

وتیشی، ئەنجامی چاودێرییەکانمان هەندێک بڕی نائاسایی کریاتینینی دەرخست، کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ کەموکوڕی لە کاری گورچیلە چێنراوەکەدا، کە لەهەرحاڵەتێکی نەشتەرگەریی چاندنی ئەندامێکی جەستەدا ڕوودەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامارەكانی كۆرۆنا و ڤاكسینكردن لە هەرێم لە سەرەتاوە تا ئێستا ئاشكراكران

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئامارەکانی پەیوەست بە کۆرۆنا لە ‏پشکنین، تووشبوون، گیانلەدەستدان، چاکبوونەوە و ڤاکسینکردنی بڵاوکردەوە، بەپێی…
زیاتر ببینە

پزیشکان شکستیانهێناوە لە دیاریکردنی نەخۆشییەکی مەترسیدار لەمنداڵاندا لەدوای تووشبوونیان بە کۆرۆنا

ڕۆژنامەی The Sunی بەریتانی ئاشکرایکردووە، پزیشکان تائێستا سەرکەوتوونەبوون لە دیاریکردنی نەخۆشیی ترسناکی هۆکاری مردن لە هەندێک لە منداڵاندا…
Total
0
Share