بڕیاره له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا، قۆناغی دووه‌می هاوكارییه سه‌ربازی و لۆجیستییه‌كانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر چەند لیوایەكی پیشمەرگەدا دابەشبكرێت، وەك وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرایكردووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئه‌و بڕیاره‌ی سوپای ئه‌مریكا بۆ دابه‌شكردنی قۆناغی دووه‌می هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان، ئه‌مڕۆ له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌لایه‌ن فه‌رمانده و تیمی ڕاوێژكارانی باڵای سه‌ربازیی ئه‌مریكا له هه‌ولێر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕاگهیندراوە، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا كە، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ كۆلۆنێڵ جولیات، فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌رێم بەشداربوون، ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمه‌ك و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تاووتوێكرا.
وه‌زیری پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاندووە، “هاوكارییه سه‌ربازی و لۆجستییه‌كانی سوپای ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه جێگه‌ی ستایش و بایه‌خی زۆری ئێمه‌یە، به‌و هه‌نگاوانه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌ره‌و قۆناغێكی په‌ره‌سه‌ندوتر و پرشنگدارتر هه‌نگاو ده‌نێن”.
شۆڕش ئیسماعیل ئەوەشی خسوتەڕوو، “په‌رۆشی ڕاوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌مریكا له هه‌رێم، بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هه‌نگاونان به‌ره‌و دروستكردنی هێزێكی سه‌ربازیی سه‌رده‌می، كه سه‌ربه‌خۆ و یه‌كگرتووبێت، به‌رزده‌نرخێنین”.
وەزیری پێشمەرگە وتی، “به‌ناوی گه‌لی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم، سوپاسی گه‌ل و حكومه‌تی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین”، لای خۆشییەوە فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌رێم، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، “به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانمان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، قۆناغی دووه‌می هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانیش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه، كه خواستی ئێمه و هاوپه‌یمانانه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تۆكمه‌تر بكرێن و له‌گه‌ڵ هاوكارهكانماندا، به‌یه‌كه‌وه ناوچه‌كه له تیرۆر و تیرۆریستانی داعش پاكبكه‌ینه‌وه”.
فەرماندە ئەمریكییەكە ڕاشیگەیاندووە، “له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو، لهمهراسیمێكدا كۆمه‌ك و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا، پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كرێت”.